زایەڵە - یەکێتی ژمارەی کۆمیتەکانی کەم دەکاتەوە و لە کۆی ۱٨۰ کۆمیتە تەنیا ٩٠ کۆمیتە دەهێڵێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، یەکێتی بڕیاریداوە لەچوارچێوەی ڕێکخستنەوەی ئۆرگانە حزبیەکانی ژمارەی کۆمیتەکانی ڕێکخستن بۆ نیوە کەم بکاتەوە.

کۆمیتەی ناحیە بچوکەکان دەخرێنە سەر کۆمیتەی ناحیە گەورەکان یان کۆمیتەی قەزاکان. لەناو شارەکان دوو یان سێ کۆمیتە تێکەڵ دەکرێن و دەبن بە کۆمیتەیەکی ڕێکخستن.

بڕیارەکەی یەکێتی لەڕووی داراییەوە خەرجیەکی زۆری بارەگاکان و نەسرییە و کرێ بۆ یەکێتی دەگەڕێنێتەوە.

ک