زایەڵە - نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە لە ئەنتاڵیا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆبووەوە. "هەردوولا خواستى دوولايه‌نه‌يان بۆ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له بواره جياكاندا، دووپات كرده‌وه."
نێچیرڤان بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی کۆبوونەوەکە دەڵێت، "دەرفەتێکی باشبوو لە ئەنتاڵیا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆبوومەوە، تاوتوێی پێشهاتە هەرێمییەکان و دۆخی هاریکاری نێوان هەرێمی کوردستان، عێراق و رووسیامان کرد."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پەیوەندییەکانی رووسیا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا تاوتوێ کران، هەروەها ده‌رباره‌ی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پێشهاتە سیاسی و ئەمنییە هەنووکەیییه‌کان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه."
لە راگەیێندرداوەکەدا هاتووە، "هه‌ردوولا جەختيان له‌وه كرده‌وه كه به بايه‌خ و گرنگييه‌وه له پەیوەندییەکان له‌نێوان رووسیای فیدراڵ و عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانن و خواستى دوولايه‌نه‌يان بۆ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له بواره جياكاندا، دووپات كرده‌وه."
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخی سووریا و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.
کۆبوونەوەکە دوای ئەوە هات، دوێنێ هەینی 4ـەمین کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا لە شارەکەی تورکیا دەستی بە کارەکانی کرد، نێچیرڤان بارزانی و سێرگی لاڤرۆیش بەشدار بوون لە کۆڕبەندەکە.
هەر دوێنێ هەینی 11ی نیسان، نێچیرڤان بارزانی لە ئەنتاڵیا بە جیا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناخی راگوزەر، کۆبووەوە.