زایەڵە- ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە : 

بەمەبەستی ڕێزنواندن و بەرزڕاگرتنی یادی قوربانیانی گەلی کوردستان لە پرۆسەی تاوانکاری شاڵاوەکانی ئەنفال. لە ڕۆژی دووشەممە ؛ ڕێکەوتی ١٤ ی ٤ لەگشت ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی پێش دەستپێکی وانەی یەکەم مەراسیمی ساتێک وەستان و ڕێزنواندن بۆ گیانی شەهیدان و قوربانیانی پرۆسەی ئەنفال ئەنجامبدرێت . کارگێڕیی ناوەندەکانی خوێندن باس لەو تاوانانە بکەن کەبەرامبەر گەلەکەمان ئەنجامدراوە . 

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان 

١٢ ی ٤ ی ٢٠٢٥

ک