زایەڵە-سەربەست مەولوود،سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گەشتوگوزار:"نووسراوی لیستی ناوی 35 هەزار فەرمانبەر و كارمەندی ناوخۆ و خانەنشینان بۆ تەرخانكردنی زەوی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران نێردراوە و بەمنزیکانە دەگەڕێتەوە.

"ئەو قۆناغی چوارەمە، زیاتر ناوی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی تەندروستی و خانەنشینانی تێدایه.

 لە قۆناغی سێیەمدا ڕەزامەندیی پێدانی زەوی بە هەزاران خانەنشینی شارستانی و سەربازی هاتووەتەوە و لە قۆناغی چوارەمیشدا ناوی خانەنشینان هەیە،

 "لە قۆناغی سێیەمدا ناوی خانەنشینی یەکی هەولێر و کۆیە و ئیدارەی ڕاپەڕین گەڕاوەتەوە، لەو لیستەیشی لە ئەنجوومەنی وەزیرانە، ناوی خانەنشینانی سلێمانی و خانەنشینی پێشمەرگەش هەیە."

لە مانگی 3ی  2024 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا زەوی بەسەر فەرمانبەر و خانەنشیناندا دابەش بکرێت بەمەرجێک پێشتر سوودمەند نەبووبن.

ک