زایەڵە - نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بۆ هەرێم دەڵێت، "سەردانەکە رەهەندی سیاسیی گەورە لەخۆدەگرێت".
ئەمڕۆ شەممە 12ی نیسانی 2025، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، "سەردانەکەی سەرۆک وەزیران لە چوارچێوەی ئەو بنەما هاوبەشیەدایە کە لەگەڵ هەموو لایەنەکانی نێو پرۆسەی سیاسی هەیە".
ئاماژە بەوەکراوە، "سەرۆک وەزیرانی عێراق هەوڵدەدات پەیوەندییەکی دوو قۆڵیی سەقامگیر لەنێوان هەولێر و بەغدا هەبێت و گەرەنتی و ئاماژەی سیاسی ئەرێنی بدات."
لەبارەی گفتوگۆی کۆبوونەوەکان، نووسینەگەکە دەڵێت، "سەرۆک وەزیران گفتوگۆ لەبارەی دۆسیە هاوبەشەکان دەکات و سەردانەکە دەرگایەکی نوێی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کردەوە".
ک