زایەڵە - کۆشکی سپی ئەمریکا لەبارەی گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکەی ئەمڕۆی لەگەڵ ئێران رایگەیاند، "دانوستانەکان لەگەڵ ئێران زۆر بونیاتنەر و ئەرێنی بوون".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو پەیوەندییە راستەوخۆیەی کە ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەمڕۆ لەگەڵ ئێرانییەکان بەڕێوەی برد، هەنگاوێک بوو بۆ پێشەوە لە گەیشتن بە دەرئەنجامێکی سوودبەخش بۆ هەردوولا".