زایەڵە- لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە, عەلی حاجی زەڵمی ئەندامی سەرکردایەتی بزوتنەوەی ئیسلامی ڕایگەیاند، دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران, فاکتەرێکی گرنگە بۆ سەقامگیری و ئاشتی و ئاڕامی لە ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

وتیشی: ئێمە هەمیشە لەگەڵ ئاشتی داین و پێمان وایە سەرجەم کێشەکان پێویستە لەڕێی دانووستان و گفتووگۆوە چارەسەر بکرێن، بەتایبەتی گفتو گۆکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمەریکا لەم کاتەدا زۆر گرنگ و زەرورن ، چونکە سەقامگیری ناوچەکە لەم کاتەدا لە بەرژەوەندی گەلانی ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە .

ئەو سەرکردەیەی بزوتنەوەی ئیسلامی ڕاشیگەیاند،  بۆیەدانوستان و گفتوگۆ باشترین و ڕاسترین چارەسەرە بۆ سەرجەم ناکۆکیەکان و پێمان وایە ئاڵۆزی و ناکۆکی و شەڕ هیچ کات کێشە و گرفتەکان چارەسەرناکەن، دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی زمانی هەڕەشە و شەڕ لە بەرژەوەندی کەسدا نیە.

ک