زایەڵە ـــ یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا ڕیکۆردی مێژوویی سەرمایەی کیشوەری کۆنی لە لاکێشەی سەوزدا ڕاگەیاند.
شێخ سەلمان، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا لەبارەی سەرمایەی ئابووری رێکخراوەکە گوتی: "سووڕی دارایی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا لە ساڵی 2024 دا 303 ملیار دۆلارە".
سەرمایەی تۆپی پێی ئاسیا لە ساڵێکدا یەکسانە بە پێنج ئەوەندەی بودجەی ساڵانەی ئێران (60 ملیار دۆلار).
ژمارەی دانیشتوانی کیشوەری ئاسیا زیاتر لە 4 ملیار کەسە کە زیاتر لە ٪60ی دانیشتوانی جیهان پێک دەهێنن، بۆیە گرێبەستەکانی سپۆنسەرکردن قازانجێکی زۆریان هەیە، هەر لە مافی پەخشەوە تا ڕیکلامی AFC.
سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا دەڵێت سەرمایەی ساڵی 2024 گەشەی ٪64ی بەدوای خۆیدا هێناوە کە لە مێژووی تۆپی پێی کیشوەری کۆندا بێ وێنەیە.