زایەڵە-وەزارەتی دەرەوە ، پێشوازیی کۆماری عێراقی بۆ ده ستپێکردنی دانوستانهکانی ئێران و ئهمریکی له سهڵتهنهی عومان كرد.
لە راگهیندراوێكی وەزارەتی دەرەوە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی زایەڵە، نێردراوه، تێیدا هاتووە کە "وەزارەتی دەرەوە پێشوازیی کۆماری عێراق دەکات بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکانی ئێران-ئەمریکی لە سهڵتهنهی عومان و ئەو نیشاندەرە ئەرێنییانە بەرز دەنرخێنێت کە لە ئەنجامی خولی یەکەمی وتووێژی نێوان هەردوولا هاتنە ئاراوە"، ئاماژە بەوە دەکات کە "وەزارەتەکە هەڵوێستی پتەوی عێراق بۆ پشتیوانیکردن دووپات دەکاتەوە". دیپلۆماسی و چارەسەری دانوستاندن وەک باشترین ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و بەرزکردنەوەی سەقامگیری لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی”.
لە درێژەی راگهیندراوهكه هاتووە، "وەزارەتی دەرەوە هیوای خۆی دەردەبڕێت کە ئەم گفتوگۆیانە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەرئەنجامی ئەرێنی بەدواوە بن، بەشداربن لە کەمکردنەوەی گرژییەکان و دروستکردنی متمانە لە نێوان هەردوولا، لە بەرژەوەندی گەلانی ناوچەکە و بەرزکردنەوەی ئاسایش و ئارامی".
ك