زایەڵە-سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق، دەست لەکارکیشانەوەی خۆی لە سەرۆکایەتیی بەرەی تورکمانی راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی نیسانی 2025، حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق لە نووسراوێکدا رایگەیاند، "دەست لەکارکێشانەوەی خۆم لە سەرۆکایەتیی بەرەی تورکمانی عێراقی پێشکەش کردووە، هیوادارم ئەوەی لەجێگەکەم دەست بەکار دەبێت سەرکەوتوو بێت و منیش هاوکار دەبم".

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەڵێن بە هەموو رۆلەکانی تورکمان دەدەم، کە دەبمە سەربازێکی بەرگریکار لە قەزیەی تورکمان و سوور دەبم  لەسەر یەکپارچەیی وڵاتەکەمان و پابەندیش دەبم بە بنەماکانی بەرەی تورکمانی عێراقی".

ک