زایەڵە - ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارە سبەی دەنگ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت و دەشڵێت، "سەرجەم لایەنەكان بەڵێنی ئەوەیان داوە كە دژایەتیی پڕۆژەیاساكە نەكەن، پێشبینیدەكەین سبەینێ لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا تێبپەڕێندرێت."
چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە زایەڵەی راگەیاند، "بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرجەم لایەنە ناڕازییەكان بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ئەنجامداوە."
وتیشی، سەرجەم لایەنەكان بەڵێنی ئەوەیان داوە كە دژایەتیی پڕۆژەیاساكە نەكەن، پێشبینیدەكەین سبەینێ لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا تێبپەڕێندرێت.
بە تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە ئەنجومەنی نوێنەران، پارێزگاكە بە رەسمی دەبێتە 19یەمین پارێزگای عێراق.
ک