زایەڵە - شوان ڕابەر جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئێران لەدانوستان لەدواکەوتنی شەڕ زۆر قازانج دەکات.

لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە شوان ڕابەر ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند،لە ئێستادا کومەڵێک کێشە لە خۆرهەڵاتی ناڤین هەن، بەتایبەتیش لە نێوان ئێران و ئەمریکا، لەوانەیە پلانێکی نێودەوڵەتیش هەبێ بۆ ئەنجامدانی هەندێ گۆڕانکاری لەناوچەکە، ئێرانیش پێش ڕوخانی ڕژێمی سوریا زۆرکشابوو، ڕۆڵی کاریگەری لە ناوچەکە هەبوو بەرهەڵستی  سیاسەت و بەرژەوەندیەکانی ئەمریکای دەکرد،ئەگەربەم شێوەیە بەردەوام ببوایە گومانی شەڕی لێدەکرێ، هەربۆیە چ ئەمریکا و چ ئێرانیش حەزناکەن شەڕببێ،وەلێ حەزدەکەن ئامانجەکانیان بەدی بێنن.

وتیشی، هەربۆیە هەردوولا پەنایان بردەبەر دانوستان،ئەمەش هەنگاوێکی باشە بەدانوستان کێشەکان تاڕادەیەک چارەسەر دەبن،شەڕنابێ یان دوادەکەوێ.

ئەوسەرکردەیەی کۆمەڵی دادگەری ئەوەشی خستەڕوو، ئێران لەدانوستان لەدواکەوتنی شەڕ زۆر قازانج دەکات، تەمەنی درێژ دەبێتەوە، بەهێزدەبێ، کاریگەری زیاد دەبێ، کارلەسەر نەیارانی دەکات، خۆی لەهاوپەیمانی ناوچەکە بەهێزتر دەکات، کێشەی خۆی حەل دەکات.

ک