زایەڵە- لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە، نوخشە ناسح، پارێزگاری هەڵەبجە بە وەكالەت ڕایگەیاند، لە ساڵیادی پڕۆسەی بەدناوی ئەنفالدا، سەری ڕێزو وەفا بۆ گیانی پاكی شەهیدانی ئەنفال و هەموو شەهیدانی رێگەی ئازادی کوردستان نەوی دەكەین.(٣٧) ساڵ پێش ئێستا و لەسەر دەستی رژێمی ستەمکاری بەعس لەژێر ناوی (ئەنفال) دا بە هەشت قۆناغ كورد رووبەڕوی دڕندانەترین تاوانی کۆمەڵکوژی بویەوە، لەپاڵ ئەمەشدا گشت سیمایەکی ئاوەدانی لەگوند و شارۆچکەو ناوچەکانی ئەنفالدا سڕییەوە.
وتیشی، تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجەو پڕۆسەی بەدناوی ئەنفال برینێکی وەهای لەسەر دڵمان و لە کۆهزری گەلەکەمان دروستکردوە” کە ئازارێکی نەبڕاوەیە لەم رۆژە خەمناکە و پڕ مەرگەساتەی گەلی کورد ، یادی لە دەستچوونی ئەو ئازیزانەمان دەكەینەوە كە لە شاڵاوەكانی ئەو تاوانەدا زیندەبەچاڵ كران،هەر بۆیە جەخت لە یەکریزی میلەتەكەمان و تەبایی سیاسی دەكەینەوە بۆ رێگەگرتن لە دووبارە نەبوونەوەی کارەساتی لەم شێوەیەو ئەركی هەموولایەكە كاری جدی لەسەر بەجینۆساید ناساندنی پڕۆسەی ئەنفال و تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجەو قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری شەهیدانی ئەنفال و كیمیاباران بكرێت” چونكە تەنها بەم هەنگاوە دەتوانرێت كەمێك لەئازارو مەینەتی كەس وكاری شەهیدانی ئەنفال و كیمیاباران ساڕێژ ببێت.
ک