زایەڵە-دوای ئەوەی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٤ دۆلار و ٧٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ کەمێک دابەزی.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش کەمێک دابەزیووە و بە ٦١ دۆلار و ٤٥ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

هەردوو نرخی نەوتی برێنت و سووکی تەکساس لە سەرەتای ئەم مانگەوە تاوکو ئێستا 10 دۆلار لە بەهای خۆیان لەدەستداوە، بەهۆی شەڕی بازرگانی و سەپاندنی پێناسە گومرکییەکانی لەلایەن ئەمریکا و چینەوە.

ک