زایەڵە-بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵرۆژی تاوانی ئەنفالدا، داوای جێبەجێکردنی ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی دەکات بەرامبەر کەسوکاری ئەنفالکراوان بۆ قەرەبوکردنەوەیان.
بافڵ تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: ئەمڕۆ بە دڵێکی پڕ خەمەوە یادی 37 ساڵەی کارەساتی ئەنفال دەکەینەوە کە یەکێکە لە سامناکترین و دڕندانەترین مەرامەکانی رژێمی پێشووی عیراق بۆ سڕینەوەی گەلی کورد.
ئاماژەی بەوەشکردووە، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی دەکەین ئەرکی خۆیان بەرامبەر کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان جێبەجێبکەن و لە هەموو رووەکانەوە قەرەبوویان بکەنەوە، چونکە ئەرکی سەرشانی هەموولایەکە گوێ لە داواکارییە رەواکانیان بگرن و جێبەجێیان بکەن.
بافڵ تاڵەبانی جەختیشی کردووەتەوە لەوەی، "ئێمە وەکو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەیکەین تاوەکو ژیانێکی شایستەتریان بۆ دابین بکەین و بەڵێن دەدەین رۆڵەیەکی بە وەفا دەبین بۆیان، چونکە ئازاری ئەوان، ئازاری ئێمەشە."
سەرۆکی یەکێتی دەشڵێت، "هەوڵەکانمان لە پرۆسهى گهڕان بهدواى رووفاتى شههيدان و گێڕانهوهيان بۆ نیشتمان بەردەوامە تاوەکو کەمێک برینی قوڵی کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان ساڕێژبێت کە برینی سەر دڵی هەموومانە."
"لەم یادە بە ئازارەدا جەخت لە یەکڕیزیی و پێکەوەیی هەموو لایەنەکان دەکەینەوە تاوەکو رووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببینەوە و بگەینە ئامانجەکانمان کە سەرەکیترینیان خزمەتکردنی هاوڵاتییانی خۆشەویستی کوردستانە." ئەمەش بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆکی یەکێتی بوو.
ک