زایەڵە - محەمەد شیاع سوودانی لە ساڵیادی ئەنفال ڕایگەیاند، ئەو تاوانە دڕندانەیە ڕووخساری ناشیرین و ڕەگەزپەرستیانەی ڕژێمی لە دژی گەلەکەمان و هێزە نیشتیمانییەکان ئاشکرا کرد.


دەقی ڕاگەیەندراوی محەمەد شیاع سوودانی:

عێراقییەکان بە ئازارەوە تاوانی ڕژێمی لە ناوچوو لە (شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفال) و ئەو کۆمەڵکوژییە دڕندانەیەی کە 37 ساڵ لەمەوبەر دژ بە ڕۆڵەکانی گەلی کوردمان ئەنجامدرا بەبیر دێننەوە، ئەو تاوانە دڕندانەیە ڕووخساری ناشیرین و ڕەگەزپەرستیانەی ڕژێمی لە دژی گەلەکەمان و هێزە نیشتیمانییەکان ئاشکرا کرد.

ئەمڕۆ برایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە بەسەر هەموو پاڵنەرەکانی ڕق و کینەدا سەردەکەون، کە بەعسی سەدامی هەوڵی چاندنی دەدا لە نێو چین و توێژە جیاوازەکانی گەلەکەمان بە پێکهاتە هەمەچەشنەکەیەوە، ستەمکاری لە تاریکی مێژوودا کۆتایی پێهات و عێراقییەکان پێکەوە بەردەوام بوون لە پڕۆسەی بنیاتنان و گەشەپێندان و بەرزڕاگرتنی پێگەی عێراقێکی یەکگرتوو و ئارام و سەقامگیر.

درود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەنفال و هەموو شەهیدانی عێراق.

ک