زایەڵە - دژی دابەشنەکردنی مووچەی مانگی 12یان، کارمەندانی پڕۆسەی سەرژمێری بەنیاز بوون لەبەردەم وەزارەتی پلاندانان گردبوونەوەیەک ئەنجام بدەن، بەڵام ڕێگریان لێکرا.
بڕیار بوو ئەمڕۆ دووشەممە 14ی نیسان کاتژمێر 10:00ی بەیانی کارمەندانی پڕۆسەی سەرژمێری لەبەردەم وەزارەتی پلاندانان گردبوونەوەیەک دژی دابەشنەکردنی مووچەی مانگی 12یان ئەنجامبدەن.
بۆ ڕێگریکردن لە گردبوونەوەکە هێزێکی زۆری ئەمنی بەدرێژایی شەقامی 60 مەتری بڵاوەی پێکرابوو ڕێگەنەدرا هیچ کەسێک گردبوونەوە بکات.
دواتر بژمێرەکان شوێنی گردبوونەوەکەیان گۆڕی و لەبەردەم پاڕکی سامی عەبدول ڕەحمان گردبوونەوە و کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان بەست و بەفشاری هێزە ئەمنیەکان زوو کۆنگرەکە کۆتایی پێهێندرا و لەدوای کۆتایهاتنی کۆنگرەکەش لەلایەن هێزێکی زۆری ئاسایش بەجلوبەرگی مەدەنی ڕێگری لە سەرجەم بژمێرەکان کرا لێدوان بۆ میدیاکان بدەن و سەرجەم دەزگا ڕاگەیاندنەکانیش لەشوێنەکە دورخرانەوە.
ک