زایەڵە-پەرلەرمانی عێراق دەنگی بە پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دا و هەڵەبجە وەک ١٩ یەمین پارێزگای عیراق دیاری کرا.

هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان بە فەرمی وەکو چوارەم پارێزگا لە 13-03-2014 بە بڕیار ناسێندراوە.

لە ساڵی 2013 نێچیرڤان بارزانی، پڕۆژە یاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجەی پێشکێشی نووری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتی عێراق کرد و لە ئەنجوومەنی وەزیران پەسندکرا.

 10 ساڵ دواتر و لە کابینەی محەممەد شیاع سوودانی، لە پڕۆژە یاساکە درایەوە پەرلەمانی عێراق.

ژمارەی دانیشتووانی هەڵەبجە نزیکەی 120 هەزار کەسە. پارێزگاکە لە دوو قەزا و سێ ناحیە پێکهاتووە؛ قەزای ناوەندی هەڵەبجە و قەزای خورماڵ، ناحیەکانی بیارە، بەمۆ و سیروان.

16ـی ئاداری 1988، رژێمی پێشووی عێراق، شاری هەڵەبجەی کیمیاباران کرد، لە ئەنجامی ئەو تاوانەدا نزیکەی 5 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و بە هەزارانیش بریندار بوون، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی هەڵەبجە لە جیهانیشدا ناسراو بێت.

ک