زایەڵە - لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە مامۆستا دڵشاد میرانی، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی عێراق محمد شیاع سۆدانی جارێکی تر هۆشداری توندی داوە بە سەرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی شەقام و دادگای فیدراڵی لە پەیوەندی بە پرسی توطین لە ڕێگەی بانکی ڕەشید و ڕافیدەین.

ناوبراو وتیشی، ئەم هۆشداریە نوێیە هەموو ئەو چەواشەکاریانەی پووچەڵکردەوە کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە باسکراون سەبارەت بەوەی کە (هەژماری من) جێگای توطین ی گرتبێتەوە.


نوێنەری مامۆستایان جەختی کردەوە. کە سۆدانی پێداگری لەسەر پابەندبوونی هەرێم بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و داواکاریەکانی خۆپیشاندەران کردووە لەم پرسەدا.

ک