زایەڵە - نه‌خۆشخانه‌كانی پارێزگاكانی نه‌جه‌ف، دیوانیه و به‌سره ئه‌مشه‌و به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه پێشوازیان له زیاتر له 750 كه‌س كرد كه به‌هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌سیه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كان گواسترانه‌وه.
ماهر عه‌بودی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی نه‌جه‌ف ڕایگه‌یاند، "ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی كه‌شوهه‌وا به‌هۆی ئه‌و زریانه خۆڵ و تۆزه‌وه دروستبوه، پێویستی به كۆكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به پزیشك و په‌رستار و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی پشتیوانییه‌وه هه‌بوه، هه‌روه‌ها یه‌كه‌ی خزمه‌تگوزارییه پزیشكییه فریاگوزاریه‌كان ئاماده‌كراوه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته مه‌ترسیداره‌كانی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی".
هاوكات، عه‌مار كینانی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی دیوانیه ڕایگه‌یاند، "پارێزگای دیوانیه 342 حاڵه‌تی ته‌نه‌گه‌نه‌فه‌سی له‌نێو منداڵان و ئافره‌تان و پیاوان و به‌ساڵاچوان تۆماركردوه، ئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامی ئه‌و زریانه خۆڵبارینه‌ی كه پارێزگاكه‌ی گرتۆته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دیوانیه فه‌رمانی داوه به كۆكردنه‌وه‌ی ته‌واوی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له بنكه ته‌ندروستییه‌كان، له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر دابینكردنی پێداویستی و ئۆكسجین و ده‌رمانه‌كان بۆ نه‌خۆشه‌كان".
ک

April 15, 2025