زایەڵە - بڕیارە ئەمڕۆ هەردوو شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز بێت، ئەمڕۆ سێشەممە 15ی نیسانی 2025، هەردوو شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پیرمام کۆببنەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ نێوان پارتی و یەکێتی باسکردنە لە دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ك