زایەڵە - بانكى مه‌ڵكه‌ندى له شارى سلێمانى، ئه‌و كه‌سانه ئاگادارده‌كاته‌وه كه كارمه‌ندى سه‌ر سندوقى دهنگدانبوون سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى پاداشته‌كانیان.
بانكى مه‌ڵكه‌ندى سلێمانى بڵاویكرده‌وه "ئاگاداری بۆ سەرجەم ئەو فەرمانبەرو خوێندکارانەی کە لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بەشداریان کردووەو ناویان لە بانکی مەڵکەندی هاتوهتەوە بۆ پارە وەرگرتن، ئەمرۆ سێشەممە 15ى نیسان دەست بەدابەشکردنی پارەکەیان دەکرێت".
نزیكه‌ى 40 هه‌زار كه‌س وه‌ك كارمه‌ند به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنى 20ى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو بۆ په‌رله‌مانى كوردستان كرد.
به‌پێى ئه‌و پاداشته‌ى دیاریكراوه، ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى دانه‌مه‌زراون 250 هه‌زار و ئه‌وانه‌شى دامه‌زراون 150 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن.
ک

April 15, 2025