زایەڵە - بڕیارە بەمنزیکانە وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مووچەخۆران ڕەوانەی حکومەتی فیدراڵ بکات.
میدیاکانی عێراق لە هەواڵێکدا بڵاویانکردەوە" لە ئێستادا لایەنە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتی دارایی هەرێم سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەن، وەک ئامادەکارییەک بۆ ناردنی بۆ بەغدا لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا".
ئاماژە بەوەشدەکەن، وەزارەت لەد وای ٢٥ی نیسانەوە بڕی ٩٥٠ ملیار دینار وەک مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی نیسان دەنێرێت، بە بەکارهێنانی هەمان میکانیزم کە لە دوو مانگی ڕابردوودا گیراوەتەبەر.
ڕۆژی ٢٧ی مانگی ڕابردوو وەزارەتی دارایی هەرێم دەستی بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران کرد، دوای ئەوەی ئەو بڕە پارەیەی لە بەغداوە ڕەوانەی هەرێم کرا.
ک

April 15, 2025