زایەڵە - له رۆژانی داهاتوو، پرۆسه‌ی تۆماركردنی ئه‌لیكترۆنیی فۆڕمی به‌شه‌خۆراك ده‌ستپێده‌كات و هاوڵاتییانیش ئاگادارده‌كرێنه‌وه.
ئاراس محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری پسوڵه‌ی خۆراكی سلێمانی رایگه‌یاند "تا ئێستا كاركردن به تۆماری ئه‌لیكترۆنیی بۆ پسوڵه‌ی خۆراك ده‌ستیپێنه‌كردووه و چاوه‌ڕێی به‌غداین".
وتیشی "هه‌ركات كرایه‌وه، ئه‌وكات هاوڵاتییان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌وه كاره‌كانیان بكه‌ن".
پرۆسه‌ی به ئه‌لیكترۆنی فۆڕمی به‌شه‌خۆراك هه‌موو هاوڵاتییان ده‌گرێته‌وه به‌تایبه‌ت بۆ تۆماركردن و كوژاندنه‌وه یان هه‌ر كارێكی تر تایبه‌ت به پسوڵه‌ی خۆراك و له رێگه‌ی مۆبایله‌وه ئه‌نجامده‌درێت.
ک