زایەڵە - لەوەتەی مرۆڤ بونی هەیە و فامی کردووە لەم گێتیەدا، لەچوارچێوەیەکدا ڕێک خراوە وکارەکانی ڕۆژانەی بەشێوەی ڕێکخراو ئەنجام گەیاندووە، بەهەماهەنگی ڕێنمایکارێک و ڕێنیشاندەرێک یاخود لەڕێگا ی کەسانی بەئەزموون و بۆکۆمەڵگا گونجا.

ئەمە بۆتە یاسایەک لەژیاندا، هەربۆیە گرنگی کۆمەڵایەتی کەتەنها ناوی کۆمەڵایەتی هەڵگری چەندین مانا و مەبەست لەخۆدەگرێت، ئەگەر بەدیقەتەوە تێیفکرین. لەدونیای دەرەوە و وڵاتانی پێش کەوتوو کۆمەڵگا لەچوار چێوەی دامەزراوەیەک ڕێک خراوە و بۆتە سەنتەر کە ناوی سۆسیالە.

هەربۆیە کۆمەڵایەتی لەکورترین پێناسەیدا بریتیە لەڕێکخستنی کومەڵگا بەشێوەیەکی یاسایی وڕێسایی  لەچوار چێوەی میکانیزمێکی گونجاو کە تەواوی گرێ کوێرەو ئاریشەو گرفتەکانی کۆمەڵگا لەخۆ دەگرێت چارەسەری حەکیمانە و سەردەمیانەو یاساییانەبۆ سەرجەم کێشەکان لەخۆ دەگرێت.

لەئێستادا کۆمەڵگەی کوردی زیاتر پێویستی بەم دامەزراوە گرنگە هەیە و پێویستە لایەنەکان زۆر بەجدی کاربۆزیاتر بەرەو پێش چونی ئەم دامەزراوەیە بکەن، چونکە لەئێستادا کۆمەڵگە سیخناخ بووە بەچەندین کێشەو گرفتی جۆراو جۆر و زۆر جار چارەسەری زەحمەتە، بەڵام بونی دامەزراوەی کۆمەڵایەتی بەشێوەیەکی باش و،گونجاو توانیویەتی بۆهەر گرفتێک یان کێشەیەک کە لایەنی کۆمەڵایەتی تەکلیف کراوە چارەسەری ڕێشەیی و گونجا و بدۆزێتەوە ئەویش بەبونی خەڵکانی بەئەزموون و یاسایی و توێژەرو مامۆستایانی ئاینی ،ئەم جۆرە شەریحانە زۆر ۆەمن لەنێو دامەزراوەی تر، هەربۆیە من ئومێد دەکەم  کەڕۆڵ و بایەخی کۆمەڵایەتی  لەبەرچاو بگیرێت و بەردەوام   کاربکرێت بۆبەرەو پێش چونی زیاتری کۆمەڵایەتی چونکە لەگەڵ کۆمەڵگا دوانەیەکی دانەبڕاون.