زایەڵە ـــ کونسولی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ هاوتا ڕووسیایەکەی، له هەرێمی کوردستان کۆ بوونەوە و پرسه گرنگەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکرد.

کونسوڵخانەی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند: ماکسیم روبین کونسوڵی گشتی کۆماری فیدراڵی ڕوسیا لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرامەرز ئەسەدی کونسوڵی گشتی ئێران کۆبووەتەوە.

بەگوێرەی ئەم هەواڵە، لە میانەی کۆبوونەوەی نوێنەرانی دیپلۆماسی ئێران و ڕوسیا لە هەرێمی کوردستان هەردوولا بیر و ڕایان لەسەر گرنگترین پرسە سیاسییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان ئاڵوگۆڕ کرد.