زایەڵە ـــ شکستی پڕۆژەکەی بن سەلمان بووه هۆی کەمکردنەوەی بودجەی یانەی هیلال به ڕێژەی 30 لە سەد.

"بەهای هیلال بۆ 69 ملیۆن دۆلار دابەزی" ناوەڕۆکی راپۆرتەکەی ئەمڕۆ سەبارەت بە دابەزینی بەهای سەرۆکی تۆپی پێی سعودیە بە چەند ملیۆن دۆلار.

دەوڵەمەندترین یانەی سعودیە لە ماوەی ساڵێکدا نرخی 137 ملیۆن یۆرۆ دابەزیوە.

هیلال وەک نوێنەری تۆپی پێی سعودیە لە بازنە نێودەوڵەتییەکاندا سەرپەرشتی پڕۆژەی پرژاندنی دۆلاری شازادە بن سەلمان جێنشینی سعودیە دەکات.

هەرچەندە ئەم دابەزینی نرخی یانەی ڕیازە ئەوە دەردەخات کە تێدانی دۆلاری سەرەتایی بۆ تۆپی پێ سوودی نەبووە و بودجەی یانەکەی بۆ ڕاکێشانی ئەستێرە بەناوبانگەکانی جیهان کەم کردووەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵی Transfermarkt، نرخی یانەی هیلال وەرزی ڕابردوو گەیشتە 257 ملیۆن دۆلار و ڕیکۆردی گرانترین یانەی لە مێژووی تۆپی پێی ئاسیا تۆمارکرد، بەڵام ئێستا نرخەکەی بۆ 190 ملیۆن دۆلار دابەزیوە.

فڕێدانی پارە بەبێ داهات وایکردووە سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە بودجەی هیلال بە رێژەی ٪30 کەم بکاتەوە.