زایەڵە ـــ ڕەزا شەهلایی شاخەوان و هیمالیاپێوی خەڵکی کرماشانی ئێران کە توانیویەتی بەسەر حەوت لوتکەی سەرووی 8000 مەتر لە جیهاندا سەربکەوێت، لە نوێترین سەرکەوتنی وەرزشیدا بەرەو لوتکەی "دائولاگیری" بەڕێکەوت.
سەرۆکی دەستەی شاخەوانی پارێزگای کرماشان ڕۆژی دووشەممە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پەیامنێری ئیرنا گوتی "ئەم شاخەوانە بەناوبانگە کە وەکوو دووەم هیمالیاپێو لە ئێراندا دادەنێت، پێشتر بەسەر حەوت لووتکەی بەرزتر لە 8000 مەتردا سەرکەوتووە و لە دوایین بەرنامەی سەرکەوتنی بۆسەر لووتکە 8000 مەترییەکانی جیهان، ئەوا ئێستا بۆ سەرکەفتن بەسەر لووتکەی "دائولاگیری" کە بەرزییەکەی دەگاتە 8167 متر بەڕێ کەوتووە.
سورەیا شەهبازی سەرۆکی دەستەی شاخەوانی پارێزگای کرماشان وتی:دائولاگیری واتە چیای سپی حەوتەمین بەرزترین لووتکەیە لە جیهاندا و بەشێکە لە زنجیرە چیای هیمالایا کە بە یەکێک لە لووتکە بەردینەکانی جیهان دادەنرێت و سەرکەوتن بەسەر ئەم لووتکەدا هەمیشە خوازراوی شاخەوانان بووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: هەبوونی ڕێڕەوی سەهۆڵی لەدوای کەمپی چوار تایبەتمەندی تەکنیکی ئەم لووتکەیەیە و با ترسناکەکانی زۆر بەناوبانگە.
ناوبراو وتیشی: "شەهلایی ساڵی پار، لە هەوڵی سەرکەوتن بەسەر ئەم لووتکەدا، توانی سەرکەوێت بۆ کەمپی سێیەم.
سەرۆکی دەستەی شاخەوانی پارێزگای کرماشان لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی دا: ئەم سەرکەوتنە لەوانەیە 50 ڕۆژ بخایەنێت، شەهلایی پێشتر لە ساڵی 2012 بەسەر چیای ئێڤرێست، لە ساڵی 2013 کانچن جونکا، لە ساڵی 2014، K2، لە ساڵی 2015 بۆ ئاناپۆرنا، لە ساڵی 2017 بۆ نانگاپاربات، لە ساڵی 2022 لە ماکالو و لە ساڵی 2024 بەسەر لووتکەی لوتسیدا سەرکەوتووە، ئەگەرئەمجارەش سەرکەوتوو بێت، ئەوا دائولاگیری هەشتەمین بەرزترین لووتکەی سەرووی 8000 مەتر دەبێت کە ئەو شاخەوانەی خەڵکی کرماشان بە سەریدا سەربکەوێت.
ڕەزا شەهلایی کە لە سێیەمین فیستیڤاڵی سەرکەوتنی لووتکە بە "شاخەوانی سەردەم" ناسێنرا، لە ساڵی 1959 لەدایک بووە، لە ساڵی 1981 دەستی بە شاخەوانی کردووە، خاوەنی بڕوانامەی ڕاهێنەری بەفر و سەهۆڵ بووە کە تاکوو ئێستا سەرکردایەتی چەندین تیپی ناوخۆیی و بیانی لە ئەستۆ گرتووە.