زایەڵە-پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی ماوەبەسەرچوی هەرێم لەبارەی موچەی ئەم مانچگە و مانگەکانی داهاتوو زانیاری ئاشکراکرد و دەڵێت، رێکارەکانی مووچەی ئەم مانگە بەخێرایی تەواودەکەین و لەکاتی خۆیدا دابەشدەکرێت.
هەورامانی ئەوەشی خستەڕوو، لە دوو رۆژی داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم تەواودەبێت.
پێشەوا هەورامانی راشیگەیاند، سستییەک لەلایەن حکومەتی عێراقەوە هەیە، لەبارەی هەناردەکرنی نەوتی هەرێم، هیوادارین بە زوویی ئەو گرفتە چارەسەربکات و پرۆسەکە دەستپێبکاتەوە.
لای خۆیەوە سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێم راگەیاند، لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادەیە.
وتیشی، بڕیارە هەفتەی داهاتوو لیستەکە بنێردرێت بۆ بەغداد و وردبینی تێدادەکرێت.
هاوکات، نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر هەمان پرس رایگەیاند، لە رابردوودا بەشێکی زۆری گرفتە سیاسییەکان چارەسەرکراون و ئێستا هیچ گرفتێک لەبەردەم مووچەی ئەم مانگە و مانگەکانی داهاتووی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمدا نییە.
ئاشکرایکرد،بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق، دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی عێراق تەوتین بکرێت، هەروەها پێویستە حکومەتی عێراق پارەی پێویستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت، بەڵام دەبێت داتای لیستی مووچە کە هەرێم بۆ بەغدادی دەنێرێت راست و دروست بێت.
ک