زایەڵە- بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لەنزیک هەڵەبجە بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل سێ کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەکران.
لە ڕێگای سەرەکی قلیچ گوندی عەنەب نزیك مزگەوتی قلیج لە هەڵەبجە " سێ کەس برینداربوون.
بریندارەکان شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە و سەرنشینێکی نیسان دەبڵ قمرەکە بوون .
لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی ڕووداوەکە دەستیپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە.
بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە بەداخەوە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێك لە بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە بۆ وەرگرتنی چارسەری پێویست.
ک