زایەڵە- کاوێز مەلا پەروێز چاودێری سیاسی لەوتووێژێکی تایبەتدالەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند،تەنیا لە روویی مه عنەوی بۆ خەڵکی شارەکە گرنگە، وەک قەرەبوویەک بۆ قوربانیانی ئەو شارە کە بەر چەکی کۆکووژ کەوتوون.
لە روویی سیاسیەوە تەنیا دیوە معنەویەکەی بۆ خەڵک شارەکە گرنگە، هەرێم خۆی لە دۆخێکدا نیە لە روویی ئابوورییەوە پێشکەوتن لەو شارە دروست بکات، کە دوبوو لە سی ساڵی رابردوو خزمەتی گەورە بە هەڵبجە پێشکەش کرابا، بە بوونی بە پارێزگە هیچ لەو عەقلە سیاسیە ناگۆرێ کە زیاتر لە سی ساڵە هەرێم بەرێوە ئەبات بۆیە پێم وا نیە بریاری بە پارێزگار بوونی جگە لە دیوە معنەویەکە هیچی بە دوادا بێت.
ئەوچاودێرەسیاسیە وتیشی،پێش هەڵبجە دەبوو، لەگەڵ شیعەکان لەسەر دەشتی نەنینەوا و بە پارێزگا بوونی خورماتووودابەشکردنی جێی نفوس لە ناوچەکانی مادەی سەت و چل بگەین بە رێکەوتن، چونکە عەقلی سیاسی کورد خەلەلی گەورەی هەیە لەبیرکردنەوەی ستراتیژی،هەموو ئەوانە جێی دەهێلین بە پارێزگا بوونی هەلبجە ئەکەین بە دەسکەوت، هەم بۆشاردنەوەی زۆرێک لە کەم و کورتیەکانمان هەمیش بۆ ئەوەی کەمی لە نیگەرانی خەڵکی هەڵەبجە کەمکەینەوە.
ئەوەشی خستەڕوو،لەوانەیە لە ئایندە رێگەی دووهەرێمی لە هەرێم وەک دەرفەت بهێنێتە پێشەوە.کاریگەری نەرێنی نیە، ئەوەی هەیە بۆ یەکێتی دەسکەوت، هەم وەک هاوسەنگی ئیداری هەم وەک جێ نفوسی خۆی کە لە ناو دامەزراوەکانی ئێراق بە شێوەیەکی دەستووری و قانوونی پارێزگە بۆ سەر قولەم رەویەکەی زیاد بووە.
ک