زایەڵە- د، غالب محەمەد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، هەر شوێنێک ببێت بەپارێزگا لەڕووی ئیداری و مادی و لە ڕووەکانی ترەوە لە قازانجی هاوڵاتیانی ئەو، پارێزگایەیە، چونکە مەرکەزی پارێزگا پارەیەکی تایبەتی بۆ خەرج دەکرێت، پارێزگار مامەڵەی پێوە دەکات نوێنەری دەبێت لە هەموو کۆبونەوەکان و وەزارەتەکان، نوێنەری دەبێت لەو سەردانە نێو دەوڵەتیانەی کە ئەنجام ئەدرێ ،لەڕووی پەیوەندی دەرەوە،لەڕووی ئابوری و خزمەتگوزای و ڕووەکانی ترەوە باشترەلەوەی قەزا یاخود ناحیەیەک بێت.
وتیشی، بەپارێزگابونی هەڵەبجە بۆ کورد شتێکی گرنگە، بۆچی گرنگە بۆ کورد، لەبری ئەوەی بڵێین چوار پارێزگای کوردی هەیە بە کەرکوکە و ئێستا ئەتوانین بڵێین پێنج پارێزگا هەیە ئەمە لە فۆرمی نێودەوڵەتی و مامەڵەی نێودەوڵەتی زۆر زۆر گرنگ دەبێت، لای جەنابت مەعلومە لە دەستوری عێراق دەڵێت ئەگەر سێ پارێزگا هەر بڕگەیەک لە دەستوری عێراق بگۆڕدرێت، سێ پارێزگا ناڕازی بێت ئەوا ئەو برگەیە زیادناکرێ لە دەستوری عێراق، ئەمەش زۆر گرنگە بۆ ئێمە، لەوە دەچێ ڕۆژێک لە ڕۆژان بڕگەیەک دژی کورد بەکاربهێنرێت، دژی لا مەرکەزی بەکاربهێنرێت، دژی دیموکراسی، ئەوکاتە سێ پارێزگا لەوچوار پارێزگایە ئەتوانن ڕەدی بکەنەوە.
د،غالب باسی لەوەشکرد، کورد گرفتێکی هەیە کاتێک بابەتێک ڕوو ئەدات، یەک کەس دووکەس دەستی بۆ ئەبەن ، بەڵام دوای کە ئەبێ هەموو دەبێت بەخاوەنی، چاوەڕێ دەکەن کە بکرێ دواتر هەمووی ئەبێ بەخاوەنی، بۆ نمونە دادگای فیدڕاڵی کە ئێمە سکاڵامان تۆمارکرد و لەسەر تەوتین ئیشمان کرد لە 2019 کە ئیش لە سەر تەوتین دەکەین، کە کرا هەمووی خۆی کرد بەخاوەنی، ئەبێ ئەوە بزانین ئەگەر کورد بەتەنیا بوایە دەنگی نەدەهێنا هەموو کورد 60 پەرلەمانتاری لەعێراق هەیە، هیچ کاتێک نیساب تەواو ناکات.
ئەوەشی خستەڕوو، سونەی عەرەب هەمووی نەهاتنە ژوورەوە، زۆربەیان چونە دەرەوە، دژی بوون. پێیان باش نەبوو پارێزگایەک بکرێ بەناوی هەڵەبجەوە، لەبەرئەوەی بەشێکی زۆری سونەی عەرەب پاشماوەی بەعسن پێیان باش نەبوو، بەشێک لە شیعەکان هاتنە ژوورەوەو نیسابیان تەواوکرد و دەنگیان پێدا، نیساب واتە لە 329 پەلەمانتار نیوە +1 دەبێت لەوێ بێت، بۆئەوەی نیساب تەواو بێ، کورد بەتەنها نەیکردووە، لایەنە شیعەکان لەکۆبونەوەکە بوون.
هێمای بەوەشکرد، بەپارێزگابونی هەڵەبجە کارێکی زۆرگرنگە، چونکە یەکەمجار قەرەبووی هەڵەبجە کرایەوە، ئەمە کەمترین قەرەبویە بۆ هەڵەبجە کە بکرێت بە پارێزگا، ئەمەش لەعێراق دان بەو کارەساتە ئەنرێ کە بەرامبەر هەڵەبجەییەکان کراوە، بوون بە پارێزگا لەناو عێراق 19 پارێزگا هەیە، پێنجیان کوردیین، ئەمە لەنەخشە و لەئاستی نێو دەوڵەتی گرنگە.
ک