زایەڵە- عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران،شەممە 19ـی نیسان دەچێتە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا بەمەبەستی ئامادەبوون لە گەڕی دووەمی دانووستانە ناڕاستەخۆکانیان لەگەڵ لایەنی ئەمەریکی.

ڕۆما لایەنی نێوەندگیر نییە لە دانووستانەکان، تەنها شوێنی دانووستانەکەیە، بەڵکو عوممان وڵاتی نیوەندگیری دانووستانە ناڕاستەوخۆکانە و بەو شوێنە ڕازی دەبن کە لایەنی نێوەندگیر دیاریی دەکات بۆکۆبوونەوەکان.

 ئەو ئەرکە تەنها لە ئەستۆی وەزیری دەرەوەی عوممان و وڵاتەکەیدایە.

12ـی نیسانی 2025، گەڕی دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا لەسەر پرسی چەکی ئەتۆمی ئێران، لە مەسقەتی پایتەختی عوممان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وهی ئێران‌ و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوە چوو.

ک