زایەڵە - بەپێی ئەو زانیارییانەی بە زایەڵە  دراون، لیستی مووچەی مانگی چوار بە سیستمی پەیڕۆڵ لەلایەن یەكەی ژمێریاریی فەرمانگەكانەوە ئامادەكراوە و دەنێردرێت بۆ گەنجینەكان تاوەكو پەسەندبكرێن و بۆ بەغداد بنێردرێت.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا وەفدێكی تەكنیكیی وەزارەتی دارایی هەرێم سەردانی بەغداد دەكات و لیستی مووچەی مانگی چوار لەگەڵ خۆیاندا دەبەن و دەخرێتە بەردەم وەزارەتی دارایی عێراق.

پێشتریش پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت لە دوای 25ی ئەم مانگەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار بكرێت.

ک