زایەڵە-داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە 12ی 4ی 2025 تاوەكو 18ی 4ی 2025، بڕی 6 ملیار و 444 ملیۆن و 719 هەزار و 117 دینار بووە.
ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی بڵاوكردووەتەوە بەشێوەیەك بڕی 6 ملیار و 444 ملیۆن و 719 هەزار و 117 دینار بووە كە 78%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 22%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و ئەوەی دەمێنێتەوە بەشێوەی مقاسەیە.
ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە ماڵپەڕی شەفافییەتەوە بزانیت.
ک