زایەڵە - بڕیارە سبەی کۆبونەوەیەکی گرنگ لە شاری بەغدا بە بەشداری شاندی هەرێم لە نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم بەڕێوەبچێت.

ئامانجی کۆبونەوەکە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمە لە زووترین کاتدا و بۆ ئەم مەبەستە عێراق دەیەوێت لە ڕێی چەند پێشنیارێکی نوێوە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت رازی بکات.

دوای شکست هێنانی هەوڵەکانی هەناردەی نەوتی هەرێم لە ۲٨ی شوباتی ئەمساڵ و بێ ئەنجام بوونی دوا کۆبوونەوەی بەغدا لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت هەریەک لەوەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمەڵەی ئاپیکۆر لە ڕاگەیەندراوی جیادا ئۆباڵی هەناردە نەکردنەوەی نەوتی هەرێمیان خستە ئەستۆی یەکتر.

بەغدا کۆمپانیاکان بەدروستکردنی لەمپەری نوێ لە بەردەم هەناردە نەکردنەوەی نەوت تۆمەتبار کرد و کۆمپانیاکانیش لە بەرامبەردا داوای گرەنتی بۆ گرێبەست و قەرز و شایستە داراییەکانیان دەکەن.

ک