زایەڵە- نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆزایەڵە وتی، لە کوردستان وەرگرتنی گەنم دوا دەکەوێت، چونکە گەنم لە هەرێمی کوردستان درەنگتر پێدەگات وەک لە خوارو ناوەراستی عێراق، بەڵام لە خوارو ناوەڕاستی عێراق گەنم مانگی چوار پێدەگات بۆیە ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی دەکرێت، لە کوردستان جیاوازترە، مانگی شەش گەنم پێدەگات و وەرگرتنی دەست پێدەکات.
وتیشی،بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕەکە دیاری دەکەین، دوای ئەوە ئێمە لای خۆمانەوە کۆبوونەوە لەگەڵ سایلۆکان دەکەین بۆ پێداویستی و ئامادە سازیی بۆ وەرگرتنی گەنم دەکەین.
ساڵی ڕابردوو 700 هەزار تۆنیان بۆ دیاری کردین، بۆ ئەمساڵ بڕیارە 400 هەزار تۆن بێت، بەڵام لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی ڕێژەی وەرگرتنی گەنمی کوردستان زیاد بکرێت، ئێمە بەو ڕێژەیە ڕازی نابین، چونکە گەنمی کوردستان لەو ڕێژەیە زیاترە کە ئەوان دیارییان کردووە پێشبینیشی دەکەن.
ک