زایەڵە-هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باشووری کوردستان بەردەوامە و بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی CPTـی ئەمریکی، ئەمڕۆ ٢٧ جار تۆپبارانی گوندەکانی سنووری دهۆک کراوە.

 کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی CPTـی ئەمریکی، زانیاریی لە بارەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باشووری کوردستان تەنها لەمڕۆدا ئاشکرا کرد.

 بەپێی زانیارییەکانی کامەران عوسمان، لە کاتژمێر ٠٢:١٥ خولەک تا ٠٣:٤٥ خولەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، تۆپخانەکانی سووپای داگیرکەری تورک ٢٧ جار تۆپبارانی گوندەکانی (سپیندارێ، گرگاشی، مژێ و کەفنەمژێ) لە بەری گارە سەربە شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کردووە.

 ئەو ئەندامەی ڕێخکراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، هیچ هاوڵاتییەکی مەدەنی بەهۆی تۆپبارانەکانەوە نەبوونەتە قوربانی، بەڵام تۆپبارانەکان لە کاتێکدابوون کە هاوڵاتییان بۆ گەشت و سەیران ڕوویان لە ناوچەکەدا کردبوو.

ک