زایەڵە ـــ 2 ئەفسانەی لاکێشەی سەوز سوورن لەسەر ئەوەی ناویان له مێژووی مۆندیالدا بنووسن.
"مێسی و ڕۆناڵدۆ دوانەی ئەفسانەیی مۆندیالن"، ئەمە ناوەرۆکی ڕاپۆرتی ئەمڕۆی گۆڤاری موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانییە سەبارەت بە شکاندنی ڕیکۆردی ئەم دوو ئەفسانەیە.
بە بەشداریکردن لە مۆندیالی 2026، دوو ئەفسانەی تۆپی پێی جیهان دەبنە یەکەم یاریزانی تۆپی پێ لە مێژوودا کە 6 جار بەشداری لەم پاڵەوانێتییەدا بکەن.
پێشتر ڕۆناڵدۆ و مێسی لە پێنج مۆندیالدا بەشدارییان کردووە، لە ساڵانی 2006، 2010، 2014، 2018 و 2022.
مێسی دەڵێت ئەمساڵ ساڵێکی گرنگە بۆ ئەو، لەکاتێکدا خۆی ئامادە دەکات بۆ بەشداریکردن لە مۆندیالی 2026.
ڕۆناڵدۆیش دەڵێت ئەگەر سوودی بۆ هەڵبژاردەی تۆپی پێی پورتوگال بێت، بێگومان بەشداری له مۆندیالی 2026دا دەکات.