زایەڵە ـــ ڕاکەری تازەلاوی وڵاتی ئێران مەدالیای زێڕی لە پاڵەوانێتی وەرزشی ڕاکردنی ئاسیا بردەوە.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە ڕۆژی کۆتایی شەشەمین پاڵەوانێتی وەرزشی تازەپێگەیشتووانی ئاسیا لە سعودیە محەمەد ساڵح کەمرە نوێنەری هەڵبژاردەی ئێران توانی بە تۆمارکردنی خولەکی 8:37.55 خولەک پاڵەوانێتییەکە و مەدالیای زێڕی بەدەست بهێنێت
وەرزشوانانی ئۆزبەکستان بەڕیزەوە لە 8:51.27 خولەک و 9:01.95 خولەک پلەکانی دووەم و سێیەمیان بەدەستهێنا.
ڕیکۆردی نیشتمانی 3000 مەتری تازەلاوانی ئێرانی پێشتر لەلایەن کەمرەوە تۆمار کرابوو بە 8:40.36 خولەک.