زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی پایتەخت گەشتێکی گشتی سازدا بۆ ناحییەی کانی گیزمان.
بەشی ڕاگەیندنی گرووپ: دوێنێ هەینی ١٨ی نیسانی ٢٠٢٥ دوای نێوەڕۆ بە بەژداری ۲٤ پاڵەوانی گروپی شاخەوانی پایتەخت گەشتێکی گشتیمان ئەنجام دا.گەشتەکەمان لە هەردوو ڕەگەز پێکهاتبوو، لە کەش هەویەکی خۆش و بەهاریدا سەرەدانی کانی گیزمان کرد.
بەشی ڕاگەیاندن ئاماژی دا: چایەکی دوای عەسریمان خوارد و هەندێک گیای بەهاریشمان کرد
پاشان بەرەو خاڵی دەست پێک گەڕاینەوە.
سوپاس بۆ خوا گەشتەکەمان بە سەلامەتی و سەرکەوتوویی هەموو ئەندامان کۆتایی هات.
سەرپەرشتیاری گەشت : Karwan Majid
پێشڕەو : یوسف کورکو
پاشڕەو : Daeky Alan
وێنەگر : Darbaz Gardi
بەرپرسی ڕاگەیاندن : Salm A Aziz