زایەڵە - ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی: ئامادەکاری بۆ خۆپیشاندان لە سەرتاسەری کوردستان و عێراق.

لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە، مامۆستا دڵشاد میرانی، ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاند، لە پێناو جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی (توطین) ئامادەکاری بۆ گەورەترین خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانی کوردستان و عێراق دەکەین.

میرانی جەختی کردەوە کە ،ئەمجارە خۆشبەختانە شارە گەورەکانی عێراق هاوهەڵوێست و پشتیوانمانن" لە داواکارییەکانیان بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە (توطین).

ئەوەشی خستەڕوو،تاوەکو ئێستا، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە کاتی دەستپێکردنی ئەم خۆپیشاندانانە رانەگەیەندراوە .

ک