زایەڵە - سلێمان محەمەد، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان بۆدەزگاکانی ڕاگەیاند رایگەیاند، ئەمڕۆ کۆمپانیای جێبەجێکار سەردانی کردین و داوایکرد شوێنی نووسینگەکانیان لێرە جێگیر بکەن.
وتیشی، ئێستا کۆمپانیاکە ئامێرەکانیان گواستووەتەوە بۆ شوێنی کارکردن، ئێمەش بەڵێنمان داوە هاوکاریان بین و لە نزیکترین کاتدا بە رەسمی دەست بە کارەکان دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا بودجەی تەرخانکراو بۆ پرۆژەکە و ماوەی خایاندنی نادیارە، بەڵام پرۆژەکە بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم ئەنجامدەدرێت و رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران وەرگیراوە.
رێگەی دەربەندیخان-زەڕایەن، هاوکات شارەڕێی سەرەکیی سلێمانی-کەلاریشە و بە یەکێک لەو رێگەیانەی هەرێمی کوردستان دادەنرێت کە زۆرترین رووداوی هاتوچۆی تێدا روودەدات و ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتیش بەهۆیەوە دەبنە قوربانی، لەبەر ئەم هۆکارە، بە “رێگەی مەرگ” ناسراوە.
ک