زایەڵە-میدیای فەرمیی ئێران دەڵێت، گفتوگۆی ئەتۆمی لەنێوان شاندی وڵاتەکەی و شاندی ئەمریکا لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا کۆتایی هات و "لە چەند رۆژی داهاتوودا" جارێکی دیکە کۆدەبنەوە.

تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران ئاماژە بەوە دەکات، کۆبوونەوەی شاندی هەردوولا لە باڵیۆزخانەی عومانی نێوەندگیر، نزیکەی چوار کاتژمێری خایاندووە.

بە گوێرەی میدیاکە، کۆبوونەوەکە لە "کەشێکی بونیادنەردا" بەڕێوەچووە.

ئەمە دووەم گەڕی دانوستاندن بوو لەنێوان تاران و واشنتن، دوای ئەوەی شەممەی رابردوو، 12ی نیسان، لە مەسقەتی پایتەختی عومان کۆبوونەوە.

شاندی ئەمریکی بە سەرکردایەتیی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و شاندی ئێرانی بە سەرکردایەتیی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بوون.

ک