زایەڵە-لەبارەی دەنگۆی پشووی قوتابخانەكان وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، پشووەكە تەنها بۆ خوێندنی سریانییەكانە

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێم رایگەیاند، رۆژی یەكشەممە ٢٠ـی ئەم مانگە لە قوتابخانەكان دەوامی ئاسایی هەیه و پشوو نییە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو پشووەی راگەیاندراوە بۆ هەموو قوتابیانی خوێندنی سریانی پشوو دەبێت و ئەوانەی تاقیكردنەوەشیان هەیە، تاقیكردنەوەكە ناكەن، دوای پشووەكان تاقیكردنەوە دەكەنەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی كردەوە، رۆژی یەكشەممە و دووشەممە و سێشەممە، ٢٠ و ٢١ و ٢٢ ـی نیسانی ٢٠٢٥، بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە (قیامە) تەنها بۆ پێكهاتەی مەسیحییەكان لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

ک