زایەڵە-لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە, مەلاسامان هەڵەبجەیی مامۆستای ئاینی ڕایگەیاند، به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه یه‌كێكه له ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌كان بۆ هه‌ڵه‌بجه و سنووره‌كه به‌گشتی، خۆی له‌ڕاستیدا كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت بۆ هه‌ڵه‌بجه و سنووره‌كه و خه‌ڵكه‌كه‌ی.
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە؛ بە بوون به پارێزگا ده‌بێت سیمای شار بگۆڕێت بۆ شارێكی گه‌وره، ده‌بێت بازرگانی به هه‌مووبه‌شه‌كانی چ گارگه و سنوور و بازار و كۆمپیانیا و هه‌موو به‌شه‌كانی له‌و شاره‌دا ڕه‌نگ بداته‌وه.
ڕاشیگەیاند؛ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ئه‌گه‌ر ته‌نها ناو بێت و بۆ دۆڵخۆش كردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی یان بۆ ڕازی كردنی ناڕازییه‌كانی خه‌ڵكی شاره، یان بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌یه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌یه، ئه‌وكات ته‌نها ده‌بێت به ناوێك ئه‌گه‌ر بودجه‌ی ته‌واو و ئابوری شار و كارگه‌ی تێدا نه‌بێت به‌دڵنیاییه‌وه شاره هه‌ڵه‌بجه به‌ناو پارێزگا ناگۆڕێت. ده‌بێت به بودجه و ئابوری وه‌ك شاره‌گه‌وره‌كانی تر، خۆ ناكرێت ببێت به پارێزگا و گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌روه‌كو خۆی وابێت، ئه‌وه‌ش ماوه‌یه‌كی ده‌وێت كه نه‌گات به ساڵێك ئایا هه‌ڵه‌بجه هه‌ر به‌ناو بووه به پارێگا یان ڕاسته وه‌ك پاڕێزگاكانی تری عێراق و هه‌رێم ئاوه‌دانی و ئابوری و خزكمه‌تگوزاری پێوه دیاره .
وتیشی، هه‌رچه‌ند هه‌ر به‌وه ته‌واو نابێت بودجه و ئابوری بۆ ته‌رخان بكرێت ده‌بێت ئیداره‌ی ئه‌و شاره‌ش له كه‌سانی باش و ئه‌هلی خۆی بتوانن له ئاست شاره‌كه‌دا خزمه‌ت بكه‌ن و په‌رژ و بڵاوی نه‌كه‌ن، چونكه ئیداره‌ی شار ده‌بێت بزانن سیمای شار ده‌بێت بگۆڕێت كه بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ هات . زۆر داهات و بودجه ڕووی له هه‌ڵه‌بجه كردووه، لەبەر ئەوەی ئیداره‌ی شار نه‌یانتوانیوه پرۆژه‌ی شاری پێبكه‌ن سیمای شار نه‌گۆڕاوه .
ئاماژەی بەوەش دا؛ دیاره هەڵەبجە له عێراقیش بووه به نۆزده‌هه‌مین پارێزگا هه‌م له ڕووی سیاسی و هه‌م له ڕووی ئابووری هه‌ڵه‌بجه قۆناغێكی زۆر ده‌چێته پێشه‌وه، له هه‌موو عێراقدا به‌شداره له هه‌موو كایه‌ی سیاسی و ئابووری و ئیداریدا، به‌و پارێزگایه ده‌توانرێت هه‌ڵه‌بجه له چه‌قی به‌ستووی کاری ده‌ربهێنرێت، چونكه جاران تا سلێمانی نوسراوی ده‌خوارد و نه‌یده‌توانی زیاتر بڕوات، ئێسته ده‌ستی زیاتر كراوه‌تره به ڕووی عێراقدا كه عێراق بودجه‌ی زه‌به‌لاحه، له هه‌موو بواره‌كانی سه‌ربازی و په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و هه‌موو كه‌رته‌كانی تر ڕاسته‌وخۆ له عێراقه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت . ده‌كه‌وێته سه‌ر كیانی ئیداری شاره‌كه ده‌توانرێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه خزمه‌تێكی گه‌وره بكرێت به هه‌ڵه‌بجه چونكه یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێت بكرێت به دیدار و سالانه له‌گه‌ڵ یاده‌كه‌دا دیداری هه‌ڵه‌بجه بكرێت و كه‌سایه‌تی جیهانی و عێراقی بانگهێشت بكرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ڕاسته هه‌مو حزبێك كار بۆ ئه‌وه ده‌كات بیكات به ده‌ستكه‌وت بۆ خۆی چ ده‌سه‌لات و چ ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتن، دیاره كه ئه‌وان خاوه‌نی نێونه‌رن له په‌ڕله‌مانی عێراق و ده‌وڵه‌تی عێراق و له هه‌رێمیش خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن كاره‌كان هه‌ر به‌وان ده‌كرێت، به‌ڵام له ڕاستیدا ناڕه‌زایی خه‌ڵكی و كاره‌سای كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه خاڵی سه‌ره‌كییه له بۆ بوون به پارێزگا، ڕاسته له نه‌وه‌ده‌كانیش داوای پارێزگا بوونی هه‌ڵه‌بجه كراوه به‌رده‌وام داواكراوه ببێت به پارێزگا، ئه‌وی به ده‌ستكه‌وتی خۆی ده‌زانێت دیاره ده‌بێت خزمه‌تی باشی شاره‌كه‌ش بكات، پاش ماوه‌یه‌ك دیاره ئه‌و لایه‌ن و كه‌سانه‌ی خۆیان به خاوه‌نی ئه‌وو ده‌ستكه‌وته ده‌زانن به‌راورد ده‌كرێت به خزمه‌تیان، هه‌ڵه‌بجه چه‌ند پێویستی به پارێزگا بوون بووه زیاتر پێویستی به خزمه‌ت و ئاوه‌دانی و ئابووری هه‌یه.
مەلاسامان هێمای بەوەشکرد، ئه‌م پارێزگابوونه ده‌رفه‌تێكه بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان كه به‌رده‌وام بن له سه‌ر به‌پارێزگابوونی تا ئه‌و كاته‌ی خۆی ده‌گرێت و سیمای پارێزگابوونی پێوه‌دیارده‌بێت،ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان كه شاره‌كه‌یان له سیمای قه‌زاوه بگۆڕن به سیمای شار، ئه‌وه‌ش به دواداچوون بۆ كاره‌كانی و رایكردنی كاره‌كانی، ڕێگه نه‌درێت ئابوری ئه‌و شاره وه‌ك ساڵانی تر پرژو بڵاو بێت و گه‌نده‌ڵی تێدا بكرێت . ده‌رفه‌تیشه بۆ دوولایه‌نی ده‌سه‌لات به خزمه‌تی ئه‌و شاره زیاتر خۆیان ببه‌نه پێش و خه‌ڵكی خۆیان زیاتر بكه‌ن، چونكه ئێسته هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان ناڕازین له ده‌سه‌ڵات و زۆریش وتراوه كه سته‌می زۆركراوه به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان . یاخوا ئیتر به‌س بێت ئه‌و سته‌مه له‌م شاره كاره‌ساتباره . ئه‌گه‌ر دوو لایه‌نی ده‌سه‌لات نه‌توانن وه‌ك خۆی خزمه‌ت به هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن ئه‌وه خه‌ڵكی زیاتر لێیان دوور ده‌كه‌وێته‌وه تا دێت نفوسیان كه‌متر ده‌بێته‌وه وه‌ك ده‌بینین ساڵ به ساڵ و هه‌ڵبژاردن به هه‌ڵبژاردن نفوسیان كه‌م ده‌بێته‌وه، چونكه خه‌ڵكی شار زۆرینه‌ی بێلایه‌نه و ئه‌و بیلایه‌نانه‌ش به خزمه‌ت و ئاوه‌دانی شاره‌كه، به باشتر كردنی گوزه‌رانی خه‌ڵكی ئه‌و بێلایه‌نانه دێنه ده‌نگدان . تا ئێسته رێگری كردن زۆربووه بۆ ئاوه‌دانی هه‌ڵه‌بجه و نه‌توانراوی سوود له‌و كاره‌ساته گه‌وره بگیرێت و تا ئێسته‌ش كه‌س وكاری كیمیاباران وبه‌ركه‌وتوان نارازین، ئه‌و ناڕازییشه ده‌كه‌وێته سه‌ر دوو لایه‌نی ده‌سه‌لات تا ئێسته كه‌مته‌رخه‌م بوون له خزمه‌تكردنی هه‌ڵه‌بجه و باشكردنی گوزه‌رانی خه‌ڵه‌كه‌ی . به ئومێدی ئه‌وه‌ی ئه‌م بوون به‌پارێزگایه ڕاست بێت ته‌نها ناو نه‌بێت و دوای ساڵێك دیسان خۆپشاندان و ناڕازی دروست ببێت كه شاره‌كه ته‌نها ناوێكه بوونی به‌پارێزگا .
ڕونیشیکردەوە، ئه‌م شاره پێویستی به‌كه‌سانی ده‌ستپاك و خه‌مخۆر و پسپۆر هه‌یه ئه‌گه‌ر بودجه‌یه‌ك هات شاری پێ ئاوه‌دان بكرێته‌وه و خیانه‌ت و سته‌می نه‌كرێت له‌م هه‌ڵه‌بجه كه ده‌بوایه خۆشترین و جوانترین شاری عێراق ببوایه . به ئومێدی ئه‌وه‌ی ئێسته‌ش نه‌چووه وا ئێمه نه‌مان بینی سیمای شاری جوان و گه‌وره نه‌وه‌كانمان بیبینن.
ک