زایەڵە ـــ پاڵەوانی لەشجوانی ئەمەریکی دان بە کاریگەری هادی چۆپان یاریزانی ئێرانی لەسەر بردنەوەی نازناوی مستەر ئۆڵۆمپیا دەنێت.
پاڵەوانی لەشجوانی ئەمریکی دێریک لانسفۆرد لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ mulliganbrothers گوتی "ئەگەر هادی چۆپان نەبووایە ئەوەندە پێشکەوتنم بەدەست نەدەهێنا."
لانسفۆرد یەکێکە لە سەرکەوتوترین کەسایەتییەکانی وەرزشی لەشجوانی لە ئەمریکا و پاڵەوانی مستەر ئۆڵۆمپیای 2023.
هادی چۆپان لە ساڵی 2022 پاڵەوانێتی مستەر ئۆڵۆمپیای بردەوە، بەڵام لە ساڵی 2023 لەبەرانبەر ئەو وەرزشوانە ئەمریکییە، یارییەکەی دۆڕا و گەیشتە پلەی دووەم بۆ ئەوەی لانسفۆرد پاڵەوانێتییەکە بباتەوە.
بەڵام لە ساڵی 2024، لانسفۆرد پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و خوارتر لە چووپن کە پلەی دووهەمی بەدەست هێنابوو، وەستا. لەو خولەدا داودا پاڵەوانێتی مستەر ئۆڵمپیای بردەوە.
لانسفۆرد دەڵێت ڕکابەرەکانی هادی چۆپان و سامسۆن داودا خۆشدەوێت، چونکە ئەو پێشکەوتنە مەزن و سەرسوڕهێنەرە کە بەدەستی هێنا بە هۆی ڕکابەریکردن لەگەڵ ئەواندا بوو.
پاڵەوانی مستەر ئۆڵۆمپیای ئەمریکی پێیوایە ئەگەر وەرزشوانانی وەک هادی چۆپان نەبووایە نەیدەتوانی تواناکانی خۆی لەم بوارەدا پەرە پێبدات.