زایەڵە ـــ ڕۆژی شەممە، نزیکەی 21 ڕۆبۆت و هەزاران وەرزشوانی ڕاکەر لە ڕێگەی 21 کیلۆمەتری مەیدانی پەکین پێشبڕکێیان کرد.
نزیکەی 21 ڕۆبۆتی شێوە مرۆڤ لە پاڵ هەزاران ڕاکەر لە 21 کیلۆمەتری نیوە ماراسۆندا لە پەکین پێشبڕکێیان کرد.
هەندێک لەو ڕۆبۆتانەی بەشداربوون درێژیان 115 سانتیمەتر بوو، هەندێکی تر باڵایان بەرزتر بوو.
براوەی پێشبڕکێ لە نێو ڕۆبۆتەکان تیانگونگ ئولترا بوو کە لە ماوەی 2 کاتژمێر و 40 خولەکد هێڵی کۆتایی تێپەڕاند.
تانگ جیان سەرۆکی تەکنەلۆژیای دروستکەری ئەم ڕۆبۆتە لە سەنتەری داهێنانی ڕۆبۆتی شێوەمرۆڤ لە پەکین دەڵێت ئەوان بە قاچی درێژ و ئەلگۆریتمێک دەجوڵێن کە ڕێگەیان پێدەدات لاسایی ئەو وەرزشوانانە بکەنەو کە بەشداری ماراسۆن دەکەن
وتیشی باتری ڕۆبۆتەکە تەنها سێ جار لە ماوەی پێشبڕکێکەدا گۆڕدراوە.