زایەڵە-بڕیارە دوای تەواوکردنی وردبینی لیستی مووچەی مانگی چوار شاندێکی هەرێم لەم هەفتەیەدا لیستەکە ڕەوانەی بەغداد بکەن.

ماڵپەڕی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە" لیستی مووچەی مانگی چوار کە بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادەکراوە ئەمرۆ یەکشەممە ٢٠ی نیسان لەلایەن گەنجینەکانەوە رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڕێوەبەرایەتی ژمێرکاری سەر بە وەزارەتی دارایی هەرێم دوو بۆ سێ رۆژی پێویستە بۆ وردبینی لە لیستەکە و دەرکردنی خەرجی و داهاتی مانگی سێ و ئامادەکردنی میزان موراجەعە (تەرازوی پێداچوونەوە).

ماڵپەڕەکەڕاشیگەیاندووە"چاوەڕواندەکرێت رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە لیژنەی تەکنیکی لیستی مووچە لە وەزارەتی دارایی هەرێم بچێتە بەغداد و لەگەڵ رادەستکردنی لیستی مووچەی مانگی چوار، خەرجی و داهاتی مانگی سێـش رادەستی بەغداد بکات".

ئەوەشی خستەڕوو، لە دوای ٢٥ی ئەم مانگە و دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، وەزارەتی دارایی فیدراڵ پارە بخاتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم و دەست بەدابەشکردنی مووچە بکرێت.

ک