زایەڵە-ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک سێ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکران کە دوو کوڕ و کچێکی تەمەن 15 ساڵانن و لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدان.

بەگوێرەی زانیارییەکان، هەر سێ تووشبووەکە بەهۆی خواردنی گۆشتی سورەوە توشی پەتاکە بوون و دۆخی تەندروستییان جێگیرە و چارەسەر وەردەگرن.

بەگوێرەی ئامارەکان، تاوەکو ئێستا لە کەرکوک حەوت حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە و دوو کەسیش بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

ک